12 خولەک پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت
وتەبێژی حکومەت حەیدەر عەبوودی ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی باڵا بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت.
عەبوودی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوچەکە و هەماهەنگیکردن لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەبارەت بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە.
لە کارەکانی سەردانەکەیدا عەلی زەیدی دا، بوارەکانی هاریکاریی دووقۆڵی و واژۆکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-میسری بەخۆوە دەبینێت.
بەگوێرەی لێدوانی حەیدەر عەبدودی، سەرۆکوەزیران سەردانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات و لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکارەکە و نوێنەرە هەمیشەیییەکانی وڵاتانی ئەندام کۆدەبێتەوە بۆ گەڵاڵەکردن و پەرەپێدانی زەمینەی (کەشوهەوای) کاری هاوبەشی عەرەبی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە