13 خولەک پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
نێردهی تایبهتی ئهمریكا: ئهمریكا ههوڵ دهدات ڕووسیا دڵنیا بكاتهوهی لهوهی ناتۆ هێرشی ناكاته سهر
جارید کوشنەر ڕایگەیاند واشنتن هەوڵ دەدات ڕووسیا دڵنیا بکاتەوە لەوەی کە ناتۆ نیازی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا نییە، هاوکات مۆسکۆ پێگەی هاوشێوەی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا ڕەت دەکاتەوە.
جارید کوشنەر، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و زاوای دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جـەختی کردەوە واشنتن لە چوارچێوەی ئەو ڕێکخستنە ئەمنییانەی ئۆکرانیا و ئەورووپا دەگرنەوە، هەوڵ دەدات ڕووسیا دڵنـیا بکاتەوە لەوەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) نیازی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕووسیادا نییە.
کوشنەر لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی «ئێکس» نووسیویەتی: «هەوڵ بۆ داهاتوویەک دەدەین کە تێیدا ئۆکرانیا پارێزراو بێت، ئەورووپا بەهێزتر بێت، ڕووسیا دڵنیا بێت لەوەی ناتۆ هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە نادات، لە کاتێکدا هاوپەیمانییەکە و هاوبەشەکانیشی دڵنیا بن لەوەی ڕووسیا ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی دراوسێکانی دەگرێت».
لەبەرانبەردا، سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دووپاتی کردەوە مۆسکۆ هەر ڕێکخستنێک ڕەت دەکاتەوە کە پێگەیەکی هاوشێوەی ئەندامێتی لە ناتۆ بە ئۆکرانیا ببەخشێت، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش بێت. ڕیابکۆڤ ڕوونی کردەوە کە ڕووسیا سەرەتا لە گۆشەنیگای پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیەوە لە پرسی گەرەنتییە ئەمنییەکان دەڕوانێت، جەختیشی کردەوە کە دەستبەرداربوونی کیێڤ لە پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانییەکەوە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ تاوتوێکردنی ئەم گەرەنتییانە.
لە لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە ٢١ی تشرینی دووەمدا ڕایگەیاند کیێڤ پێویستی بە گەرەنتیی ئەمنیی درێژخایەن هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە