18/09/2019
1960 جار خوێنراوەتەوە
دكتۆر فازیل نه‌بی: ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانی بوودجه له‌ده‌ستی وه‌زیری داراییدایه
په‌یام
دكتۆر فازیل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق، شه‌وی
ڕابردوو میوای به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بوو، باسی له پرسی بوودجه
و پێكهاتنی هه‌ولێر و به‌غدادی كرد.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا، له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسی بودجه‌وه فازیل نه‌بی ڕایگه‌یاند،"
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دروستكردنی بودجه و یاسای بوودجه له لای وه‌زیری دارایدایه،
ده‌توانێت هه‌موو داخوازییه یاساییه‌كانی هه‌رێم بخاته ناو پرۆژه یاسای بودجه".
له باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار هیچ ڕۆڵێكی جێبه‌جێ كردنی نییه له بوودجه‌دا ، ته‌نها دوای
په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاساكه ده‌نێردرێته بۆ سه‌رۆك كۆمار بۆ
ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات".
وتیشی:"ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جار په‌سه‌ندی نه‌كرد ئه‌وا بۆ جاری دووه‌م كه
بۆی ده‌نێرن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌كات، به په‌سه‌ندكراو
هه‌ژمار ده‌كرێت".
وتیشی:"به‌ڵام سه‌رۆكی كۆمار ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌كاربهێنێت،
بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا".
وتیشی،"ئاماده‌كردنی بوودجه 2020 ته‌واو بووه ته‌نها هه‌رێمی
كوردستان ماوه بڕوات و به‌شی كوردستان دیاری بكرێت"
فازیل نه‌بی له به‌شێكی
تری قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه و ڕایگه‌یاند"زه‌حمه‌ته به‌غدا
پاشه‌كه‌وتی مووچه بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیاندا باس بكرێت خراپ نییه"،
ئه‌و
به‌رپرسه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمكرد و ڕایگه‌یاند،"رۆژی
ئیستیڤزاز كردنی حكومه‌تی عێراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌كان نییه، با دوربكه‌ونه‌وه
له‌و بابه‌تانه، چونكه ئه‌و بابه‌ته ئه‌وان گه‌رمترده‌كات له‌سه‌ر دژایه‌تی
كردنی كوردستان".
وتیشی،"له
كوردستان باسی 80 ملیار دۆلار كرا كه حكومه‌تی عێراق قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانی
كوردستانه ئه‌وه فه‌وزایه‌كی زۆری دروستكرد له‌نێو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له به‌غداد ،
بۆیه لیژنه‌یی دارایی په‌رله‌كان وه‌ڵامی كوردستانی دایه وه و وتیان حكومه‌تی
هه‌رێم 100 ملیار دیناری به‌غداد قه‌رزاره، وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش كه نوێنه‌رایه‌تی
حكومه‌تی عێراقی ده‌كات وه‌ڵامی كوردستانی دایه‌وه و وتی هه‌رێمی كوردستان 82
ملیار و نیو دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی عێراقه".
ده‌توانن بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌بن:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە