30/10/2024
774 جار خوێنراوەتەوە
پرۆفیسۆرێکى یاریدەدەر لە وڵاتى بەریتانیاوە لەسەر هەڵبژاردنەکەى هەرێم هاتەدەنگ
پەیام
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
دکتۆر بەختیار ئەمین کە مامۆستا و شارەزاى بوارى ژیرى دەستکردە لە زانکۆیەکى شارى
لەندەنى شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ئەگەرى
ئەنجامدانى ساختەکاریى، بە وتارێکى زانستى پەرلەدەى لەسەر چەند ڕاستییەک هەڵماڵى.
دکتۆر بەختیار پێیوایە
ئەگەرى دەستکاریى کردنى ئەنجامەکان لەڕێگەى سندوقە ئەلیکترۆنییەوە شیاوى ڕوودانە و
بەشێوەیەکى زانستى لە ناوەڕۆکى وتارەزانستییەکەیدا بەوردى چۆنیەتی ئەنجامدانى شیدەکاتەوە.
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
دکتۆر بەختیار کە شارەزاى بوارى ژیرى دەستکردە دەڵێت," بیگومان، لەڕوی زانستیەوە
ڕێگای هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەر بە ئامێری ئەلیکترۆنی هیچ کات پارێزراو یا گونجاو
نیە. چونکە، ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزە، پێکهاتەی تەنها کرداری ئامێرێک یان
سۆفتوێرێک نیە. تەنانەت لە ووڵاتانی زۆر پێشکەوتوی هاوشێوەی ئەمریکا و بەریتانیا
...هتد، کە خاوەنی بەهێزترین تەکنەلۆژیای سەردەمن، هەژمارکردنی دەنگ بە دەستە نەک
ئامێر، کەواتە بۆ لە هەرێم و عێراق ئەلەکترۆنییە!".
هەروەها دەشڵێت،"
لە پرۆسەی دیموکراسیدا گرنگ نیە کێ براوەیە یا دۆڕاو، لەهەموی گرنگ تر دروستی و شەفافیەتی
پرۆسەی هەڵبژاردنەکەیە."
"کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى
تەواوى وتارە زانستییەکە"
ڕۆژى 20/10/2024 پاش چەندینجار
دواخستن هەڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو، لەگەڵ بڵاوکرانەوەى
ئەنجامەکان گومانى گەورە کەوتەسەر پرۆسەکە و کۆمەڵى دادگەریى کوردستان وەک گەورەترین
پارتى ئۆپۆزسیۆن لە خولى پێنجەمى پەرلەمان ئەنجامەکانى ڕەتکردەوە و بایکۆتى خولى شەشەمى
پەرلەمانى ڕاگەیاند.
جگە لە هەندێک جزب و
لایەن کە سودمەندى دیزایینى هەڵبژاردنەکەبوون، هاوڵاتیان و دیموکراتخوازان متمانە
بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکە ناکەن و ژمارەى دەنگەکانیش بەناواقیعى لە قەڵەمدەدەن.
دکتۆر بەختیار دەڵێت:
لەوانەیە هەندێ هاونیشتیمانی
پرسیار بکەن، ئایا لەم قۆناغەدا دەکرێ دەستکاری فۆڕمەکە بکرێ؟
بەڵێ، دەتوانرێ فیلتەر
لە سەر هەر بەشێکی فۆڕمەکە دابنردێ کە بمانەوێ. ووردتر بڵێم، ئەگەر بمانەوێ دەتوانین
ئەلگۆریثمەکە وا پرۆگرام بکەین بۆ هەر بەشێکی سەر وێنەی فۆرمەکە، بۆ نموونە لابردنی
مۆر، پەڵە، یان نەخشی پاشبنەما نەخوازراوەکان. دەکرێ لەم ڕێگایەوە کاریگەری لەسەر
وردی لێکدانەوەی بەڵگەنامەکان دروست بکەیت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەو شێوەیە دیزان
بکەی کە مەبەستە. واتە دەستکاری وێنەی فۆرمەکە
بکەی یان (سەری لێ بشێوێنی)، بە ئامێرەکە بڵێی: ئەو فۆرمەی مۆری لەسەر نیە، پوچەڵی
بکەوە، ئەم پەڵەیە زیادە لەسەر فۆرمەکە ڕەشی بکەوە...هتد.
بۆ دڵنیای لەم کردارە
تەماشای ئەم وێنەی خوارە بکەن، لەوێنە دەستی چەپدا دەردەکەوێت و دایارە کە سەرجەم
ئەو پەڵە و نوسینانەی سەر ئەو کاغەزانە دەکرێ لا دەبرێین. وە ئەم کردارە لە ئیمج
پرۆسێسینا (mage Processing) زۆر باوە.
ئەم ئامێرانە و تەکنیکی
ئۆ سی ئاڕ لە زۆر ووڵات بەکار دەهێندرێن بۆ ژماردن و پشتڕاستکردنەوەی وەرەقەی تاقیکردنەوەی
خوێندکاران، بە نمونە، پشتڕاستکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی فێرکار، یان لابردنی پەڵە و
مارک لە سەر هەر هەڵبژاردنێیک وەکو لەم وێنەی خوارەودا دیارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە