5 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا: لە 8 تا 23ى ئەم مانگە پشوو دەبێت
پەیام
هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا بڵاویانکردەوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە ڕۆژى 8 تا 23ى ئەم مانگە پشووى فەرمیی دەبێت.
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:-
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش پشوو دەبێت.
🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٦ی ٣ ی ٢٠٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە