19/11/2024
383 جار خوێنراوەتەوە
لهبهر سهرژمێری؛ ئهمڕۆ له كهركووك پشووه
پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی ئهمڕۆ سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکان لە پارێزگاکە، بە ئامانجی زەمینەسازیکردن بۆ کارەکانی سەرژمێریی گشتی.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک، رێبوار تەها، بڕیاریداوە بە راگرتنی دەوامی ئهمڕۆ لە سەرجەم فەرمانگەکان و بڕیارەکەش سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان دەگرێتەوە و ئامانجیش لێی زەمینە سازیكردنە بۆ سەرکەوتنی کارەکانی سەرژمێریی گشتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە