1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
ئـیسرائیل بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غـ.ەززە و ئامارى قوربانییان 73 هەزار شەهیدی تێپەڕاند
پەیام
قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غەززە و دواین ئاماری شەهیدان و بریندارانی ناوچەكە بڵاو كرایەوە.
وەزارەتی تەندروستیی لە كەرتی غەززەی فەڵەستین بڵاوی كردەوە: لەدوای تۆماركردنی شەهیدبوونی شەش كەسی دیكە لە كەرتی غەززە لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا، كۆی ئاماری شەهیدانی كۆمەڵكوژیی قەوارەی زایۆنی بۆ 73 هەزار و 318 شەهید بەرز بووەوە.
وەزارەتی تەندروستیی لە كەرتی غەززە لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەیدا ڕایگەیاند: لە 48 كاتژمێری ڕابردوو شەش شەهید لە نەخۆشخانەكان تۆمار كراون و چواریان لە هێرشی نوێ و دووانیان بەهۆی كاریگەری برینداربوونیان شەهید بوون.
بەپێی ئامارەكە لە 48 كاتژمێری ڕابردوو 37 كەس لە سەرتاسەری غەززە بریندار بوون و كۆی ئاماری برینداربووانی جەنگی سەر كەرتی غەززە گەیشتە 173 هەزار و 961 بریندار.
سوپای قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە بۆردومان و هێرش و پەلامارەكانی و پێشێلكارییەكانی ئاگربەست لە كەرتی غەززە كە لە 10ی تشرینی ڕابردووەوە ڕاگەیەنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە