1 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی: ئێران تاكە لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوی گەرووی هورمز
پەیام
ئێران ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی مافی دیاریكردنی چۆنێتی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمز هەیە و ئەمریكا پێشێلكاری دەكات.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سەروەریی دیاریكردنی میكانیزمی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز تەنها بۆ ئێران دەگەڕێتەوە و واشنتۆنیشی بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكان تۆمەتبار كرد.
عەراقچی ئاماژەی بەوە كرد "بەپێی بەندی پێنجەمی یاداشتی لێكتێگەیشتنی تایبەت بە گەرووەكە، تاران لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوەكانی هاتووچۆ، بەڵام ئەمریكا بە دروستكردنی ڕێڕەوی جیاواز، ئەو بەندانەی پێشێل كردووە".
عەراقچی باسی لەوەش كرد كە پێشتر هەوڵ دراوە هێڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بۆ ڕێگری لە "خراپ تێگەیشتن" دروست بكرێت، بەڵام ئێستا دەركەوتووە كە لایەنی ئەمریكی بە مەبەست دەیەوێت دۆخەكە بەرەو گرژی ببات و ڕێڕەوی جێگرەوە لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكان دروست بكات.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی كردەوە كە واشنتۆن بەرپرسیاری تەواوی ئاڵۆزییەكانی ئێستایە، چونكە پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەبەرچاو نەگرتووە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ تاران هەنگاوی نایاسایی ناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە