22/11/2024
156 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. دوو ڕۆژی قۆناغی دووەمی سەرژمێری لەسەدا 98ی ماڵەكان تۆماركراون
پەیام
لە سەرچاوەیەكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانییەوە پەیام زانیاری دەستكەوتووە كە لە دوو ڕۆژی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێریدا لە سەدا 98ی ماڵەكانی سنووری پارێزگاكە بەسەر كراونەتەوە و تۆماركراون.
هاوكات بڕیار وایە تاوەكو كاتژمێر 12ی ئەمشەو پڕۆسەكە بۆ بەسەركردنەوەی ئەو ماڵانە بەردەوام بێت كە سەردانی نەكراون و لە چەند ڕۆژی ئاییندەشدا قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە