1 کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق: هەوڵ دەدەین چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

پەیام

سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ڕایدەگەیەنێت: یەكێك لە ئەركە لەپێشینەكانی كابینەكەی، سنوورداركردنی چەكە تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا. 

عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند: هەنگاوی سنوورداركردنی چەكە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا، بەشێكی سەرەكییە لە كارنامەی حكوومەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا و ڕێگریكردن لە چالاكییە چەكدارییە دەرەكییەكان.

لێدوانەكانی زەیدی دوای ڕۆژێك لە متمانە بەخشینی ئەنجومەنی نوێنەران بە كابینەكەی دێت، هاوكات زەیدی نەخشەڕێگایەكی "سێ ڕێڕەوی" خستە ڕوو كە تێیدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی ئەمنیدا دەكاتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، بۆ پارێزگاریكردن لە گیانی هاووڵاتییان پێویستە تواناكانی هێزە ئەمنییەكان بەهێزتر بكرێن.

هاوكات زەیدی ئاماژەی بەوە كرد، ئامانجی كۆتایی حكومەت پتەوكردنی متمانەی هاووڵاتییانە بە دیموكراسی، وتیشی: كۆنترۆڵكردنی چەك هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ گێڕانەوەی هەیبەت بۆ دامەزراوە فەرمییەكان، هەروەها جەختی كردەوە، بەبێ سەروەری یاسا و كۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر چەكدا، گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری سیاسی مەحاڵ دەبێت.

ئێوارەی دوێنێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 266 پەرلەمانتار،  بۆ متمانەدان بە كارنامە و كابینە وزاریەكەی عەلی زەیدی كۆبوونەوەی ئەنجام دا و بە زۆرینەی ڕەها متمانەی بە ناوبراو وەك سەرۆكوەزیرانی نوێ و 14 وەزیری كابینە وزارییەكەی بەخشی. سێ‌ لە وەزیرە كوردەكان پەسەند كران، بەڵام ڕێباز حەملان كە كاندیدی پارتی بوو بۆ وەزیری ئاوەدانكردنەوە، متمانەی پەرلەمانتارانی بەدەست نەهێنا و ڕەت كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق: هەوڵ دەدەین چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگدان لەسەر 9 وەزارەتى کابینەى نوێى عێراق دەکەوێتە دواى جەژنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کێ دەبێتە وەزیر لە حکومەتەکەى عەلى زەیدیدا؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج" دەرکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ده‌نگدان به‌ به‌رنامه‌ و كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی؛ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرەتا