1 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ڕێگرییەكان، 75 هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە ئەقسا كرد

پەیام

لە یادی داگیركردنی قودسدا جولەكە ڕاستڕەوەكان ئاهەنگێكی دنەدانیان لەبەردەم دەروازەكانی ئەقسا ساز كرد،  سەرەڕای ڕێگرییەكانیش، 75 هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە یەكەمین ڕووگەی موسوڵمانان كرد.

ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی یادی ساڵانەی داگیركردنی قودسی ڕۆژهەڵات بەپێی ساڵنامەی عیبری، كۆمەڵێك لە ئیسرائیلییە ڕاستڕەوەكان بە سەرۆكایەتی حاخام ئیسرائیل ئاریێل، ئاهەنگێكی دنەئامێزیان لەبەردەم "دەروازەی ئەسبات" ی مزگەوتی ئەقسا ساز كرد. 

بەشداربووان ئاڵای "پەرستگای گومانلێكراو"یان بەرز كردەوە و لەژێر پاراستنی هێزە ئەمنییەكاندا سەما و گۆرانییان نزیك شوێنە پیرۆزەكان ئەنجام دا.

هاوكات پۆلیسی قەوارەكە دەروازەكانی ئەسبات و مەلیك فەیسەڵیان بەڕووی گەنجانی فەڵەستینیدا داخستبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش نزیكەی 75 هەزار نوێژخوێنی فەڵەستینی توانییان نوێژی هەینی لەناو مزگەوتی ئەقسا ئەنجام بدەن.

بۆ دابینكردنی ئاسایشی نیشتەجێیە توندڕەوەكانیش، پۆلیسی ئیسرائیل نزیكەی 14 هەزار كارمەندی لە قودس بڵاو كردەوە و شارەكەی بۆ سەربازگەیەك گۆڕی. 

ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە دێت كە دوێنێ پێنجشەممە، ئییتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لەگەڵ زیاتر لە هەزار نیشتەجێی توندڕەو هەڵیانكوتایە سەر حەوشەكانی ئەقسا و دنەی موسوڵمانیان دایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێگرییەكان، 75 هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە ئەقسا كرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر بنكەیەكی سوپاى پاكستان 29 سەرباز كوژران و بریندار بوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دوای شكستی سیاسەتەكانی ئەمریكا تێڕوانینی جیهان بۆ ئێران گۆڕاوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانی قورس لە لوبنان و وتووێژی ئەرێنی لە واشنتن بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراقچی: هیچ کێشەیەک بە بژاردەی سەربازی چارەسەر نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهو لە میانی جەنگ لەگەڵ ئێراندا بە نهێنی سەردانی ئیماراتی کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان ٢٩ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان: ئێران توانا مووشه‌كییه‌كانی خۆی ڕێكخستوه‌ته‌وه‌

سەرەتا