2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
هەورەبروسکە لە خێزانێکى دا و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
پەیام
بەهۆی هەورە بروسكەوە دوو ئەندامی یەك خێزان لە سنووری قەزای دووكان گیانیان لەدەست دا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە پەیامنێرمان پێی ڕایگەیاندووین، ئەمڕۆ لەكاتی تاوەبارانەكاندا هەورە بروسكە لە خێزانێكی پێنج كەسی داوە كە ژن و پیاوێك و دوو كوڕ و ساوایەكی چەند مانگە بوون.
ڕووداوەكە لە بەری سەرسیان بووە لە سنووری قەزای دوكانی پارێزگای سلێمانی كە بەهۆی پشووی هەینییەوە خێزانەكە لە گەشت و سەیران بوون، لەناو ئۆتۆمبێلدا هەورەبروسكەكە لێی داون و بەهۆیەوە دوو كوڕەكە و باوكی خێزاكە بەركەوتوون.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو، كە دوای گەیاندنی خێزانەكە بە نەخۆشخانەی ڕانیە باوكەكە و كوڕێكیان كە مێردمنداڵ بووە، گیانیان لەدەست داوە، بەڵام خۆشبەختانە كوڕێكەی دیكەیان هۆشی هاتووەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە، دایك و ساواكەیش سەلامەتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە