28/11/2024
246 جار خوێنراوەتەوە
سوریا.. هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتوونەتە دەروازەى شاری حەلەب
پەیام
گرووپە
چەكدارەكانی سووریای نزیك لە توركیا لە شەڕ و پیكدادانەكاندا لەگەڵ هێزەكانی ڕژێم،
تا دێت نزیك دەبنەوە لە شاری حەلەب و فەرمادەیەكی ئێرانیش لە شارەكە كوژرا.
ئێوارەی
چوارشەممە، هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشێكی فراوانیان بۆ
ناوچەكانی ژێر ڕكێفی حكومەتی سووریا ئەنجامدا و تاكو ئێستاش هێرشەكان بەردەوامییان
هەیە.
بەپێی زانیارییەكان هێزە چەكدارەكان گەشتوونەتە دەروازەی شاری حەلەب و لەلایەن فڕۆكەی سوپای ڕووسیا و سووریاوە بۆردومان دەكرێن و ڕیگری
لە پێشڕەویەكانیان دەكرێت.
لای
خۆشیانەوە میدیای فەرمیی ئێرانی كوژرانی كویمەرز پورهاشمی فەرماندەی باڵای ڕاوێژكاریی
ئێرانیان لە سووریا لە میانی بۆردومانەكانی سەر شاری حەلەبدا ڕاگەیاند.
هێزە
ئۆپۆزسیۆنەكان لە میانی هێرشەكانیاندا دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی
سەربازیی هێزەكانی ڕژێمدا گرتووە و دەیان سەربازیی ڕژێمیشیان بەدیل گرت.
هەروەها
بە هەزاران كەسی مەدەنی لە ترسی شەڕ و پێكدادانەكاندا لە ناوچەكە هەڵاتوون و ڕوویان
لە ئیدلب كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە