1 کاتژمێر پێش ئێستا
714 جار خوێنراوەتەوە
ئەکسیۆس: ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ستراتیژی بی١ـی لە دژی ئێران بەکارهێنا
پەیام
ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ستراتیژیی بی-١ی بۆ بۆردومانکردنی پێگەکانی سوپای پاسداران بەکارھێنا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە بەرپرسانی ئەمریکییەوە، ئەمە یەکەم بەکارھێنانی مووشەکی دوورمەودای 'بی-١'ە لە دوای دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لەگەڵ ئێران لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەکسیۆس فڕۆکەکە لە بنکەیەکی ئاسمانی لە بەریتانیاوە فڕیوە و توانای ھەڵگرتنی بڕێکی زۆر لە مووشەک و بۆمبی قورسی ھەیە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ فراوانبوونی مەودای ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی واشنتن دەبینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی خۆیدا ئاماژەی بە بەکارھێنانی ئەم فڕۆکەیە نەداوە، بەڵام جەختی لەسەر بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی مەشق، ژێرخانی لۆجیستی و کۆگاکانی درۆنی ئێران کردووەتەوە بۆ لاوازکردنی تواناکانی تاران لە ھەڕەشەکردن لە دەریاوانی بازرگانی لە تەنگەی ھورمز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە