1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە، لە سبەی هەینییەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزین دەکەن و ئەم فێنکییە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاراس جةبار شارةزاي بواري كةشناسي ئاشكرايكرد پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە دابەزن، بەڵام لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت و فێنکییەکی بەرچاو ناوچەکە دەگرێتەوە.
لە ڕۆژی ٢٨ی تەمموزەوە، ئەم بارستە هەوا فێنکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە