1 کاتژمێر پێش ئێستا
1409 جار خوێنراوەتەوە
له بۆردومانهكهی دهروازهی شهلامجهی نێوان ئێران و عێراق 13 كهس بوونه قوربانی
ئەمەریکا زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی نوێی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، لەوانەش دەروازەی سنووریی شەلەمچە لەگەڵ عێراق کە بووە ھۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ١١ی دیکە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ناوخۆیی ئێران، ھێرشە مووشەکییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ھۆڵی گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی شەلەمچە لە پارێزگای خوزستانی ئێران و هەروەها پارێزگای بەسڕە لە عێراق، زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە. سەرەڕای ڕووداوەکە، تەواوی تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ئاماژە بەوەش دراوە کە هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی لەو دەروازە سنورییە لەگەڵ عێراقدا بەردەوامە.
جگە لە دەروازەی شەلەمچە، ناوچەکانی دیکەی باشوور و ڕۆژئاوای ئێرانیش ئامانجی ئەو ھێرشانە بوون. لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ھێرشێکی ئاسمانی بووەتە ھۆی ڕوودانی دوو تەقینەوەی بەھێز. ھاوکات لە پارێزگای خوزستانیش، ناوچەیەکی سەربازیی دیکە و دەوروبەری شارۆچکەی ئەندیمشک بە مووشەک کراونەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە