24/01/2025 390 جار خوێنراوەتەوە

سەعدی پیرە: گرنگی بە كشانەوە لە بەغداد نادەین و ئەو پرسە بۆ بەرژەوەندیی شەخسییە

پەیام 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نەبووە لە ناردنی پەرلەمانتاران بۆ پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی زمان نازانن، دەشڵێت حزبەكەی گرنگی بە كشانەوە لە بەغداد نادات و ئەو پرسە بۆ بەرژەوەندیی شەخسییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوە بە دەنگی ئەمریكای وتووە هەرێمی كوردستان كێشەی هەیە و لە سەرەتای ساڵی 2024 وتومانە بۆ موچە 913 ملیارمان پێویستە، بەڵام لە مانگی پێنج و شەش وتومانە 955 ملیارمان پێویستە، دواتریش لە مانگی یازدە وتومانە 998 ملیار دۆلارمان پێویستە، كە ئەو زیادكردنانە لە دەرەوەی دەستوری عێراقە و لە یاسای بودجەدا بۆی تەرخان نەكراوە. ئەمەش وەزارەتێكە بە ناوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە كاری ئامادەكردنی لیستێكی موچەی ڕێك و پێكە.

 سەعدی پیرە ڕاشیگەیاندووە وەك یەكێتی گرنگییان نەداوە بە ئەگەری كشانەوەی كورد لە بەغداد و باسكردن لە بابەتی كشانەوە لە حكومەتی عێراق و بەغداد ڕەنگە پەیوەندی بە بەرژەوەندی تایبەتەوە هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە سلێمانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ زۆرینه‌ی وتاری جه‌ژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوڵاتیان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و گۆڕینەوەی پیرۆزبایی، پێشوازییان لە یەکەم ڕۆژی جەژن کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ پشووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    د.ئومێد سەباح: هەرێم خوازیارە بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەسروور بارزانی: بەڕێز نووری مالیكی دۆستێكی نزیكی گەلی كوردە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات و میدیاكەی دابەشكردنی مووچە وەك دەستكەوتی گەورە نیشان دەدەن

سەرەتا