2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
له زۆرینهی وتاری جهژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشهویستی و لێبوردهیی كرا
ئەمڕۆ چوارشەممە وەک نەریتێکی ئایینی، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، نوێژی بەیانی جەژن لە مزگەوتەکانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان-عێراق بەڕێوەچوو.
لە شارەکانی ھەرێم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتەکان بەڕێوەچوو و تێیدا موسڵمانان وێرای ئەنجامدانی نوێژی جەژن، ھاوکات جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادییان لەیەکتر کرد.
لە بەشێکی زۆر لە وتارەکاندا، مامۆستایانی ئایینی لەسەر میمبەری مزگەوتەکان داوای ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردەییان کرد و نزایان کرد بۆ ئەوەی ناوچەکە لە شەڕ و بەڵا بە دوور بێت.
ساڵانە وەک نەریتێکی ئایینی، نوێژی جەژنی قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و داوای گەردن ئازادیی لە یەکتر دەکەن و لەمیانی جەژنەکەشدا بەشێک لە موسڵمانان قوربانی دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە