1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
له سبهینێوه پشووه
پهیام
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٦ تا ٣٠ی ئایار دهوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا راگرت و ڕایگەیاند ٣١ی مانگ دەوام دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦وە تاوەکو ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، فەرمانگەکە ئاماژەی پێ کردووە کە پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و بە مەبەستی ڕاییڕکردنی کاروباری بەپەلەی هاووڵاتییان، دەوامی فەرمی تێیاندا بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای کۆتاییهاتنی ڕۆژانی جەژن و ماوەی دیاریکراوی پشووەکە، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە