2 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
حاجییان بۆ ڕێوڕەسمی "ڕەجمکردن" له ناوچەی مینان
پهیام
حاجیانی ماڵی خودا لەگەڵ بەربانگی یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، پاش مانەوەیان لە موزدەلیفە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی ڕەجمکردنی جەمەرەی عەقەبەی گەورە گەیشتنە ناوچەی مینا.
مەشْعەری مینا لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، پێشوازی لە یەکەمین کاروانەکانی حاجیانی ماڵی خودا کرد کە لە موزدەلیفەوە هاتبوون، ئەمەش بەمەبەستی ئەنجامدانی سـوننەتی ڕەجمکردنی جەمەرەی عەقەبەی گەورە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا.
پرۆسەی بەڕێوهچوونی حاجیان لە جەمەرات بە شێوازێکی زۆر ڕێکخراو و بێ جەنجاڵی بەڕێوەچوو، کە تێیدا جموجۆڵی حاجیان نەرمی و ئاسانکارییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.
ڕەجمکردنی جەمەرەی عەقەبەی گەورە وەک پەیڕەوکردنێکە لە سوننەتی پێغەمبەر محەمەد (د. خ)، کە حاجیان ئەم عیبادەتە دوای وەستانیان لە عەرەفە و شەونخونیان لە موزدەلیفە ئەنجام دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە