1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتیان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و گۆڕینەوەی پیرۆزبایی، پێشوازییان لە یەکەم ڕۆژی جەژن کرد
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی جیهانی ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و گۆڕینەوەی پیرۆزبایی، پێشوازییان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز کرد.
لە بەیانی زووەوە، مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی هەزاران نوێژخوێن قەرەباڵغی بەخۆیانەوە بینی. دەستبەجێ دوای نوێژی جەژن، نەریتی گەردەنئازادی و سەردانی کردنی خزم و کەسوکار دەستی پێ کرد، کە وەک هێمایەکی تەبایی و لێبوردەیی کۆمەڵایەتی لەم بۆنەیەدا دەبینرێت.
هەر لە دەستپێکی یەکەم ڕۆژیشەوە بازاڕەکانی مەیدانی ئاژەڵان جموجۆڵێکی بەرچاویان بەخۆوە دەبینن و بەشێک لە هاووڵاتیانیش چەند ڕۆژێک پێشتر ئاژەڵی قوربانییان کڕیوە. هەرچەندە نرخی ئاژەڵی قوربانی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام هێشتا ڕێژەیەکی باش لە هاوڵاتیان پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەم ئەڕکە ئاینییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە