24/02/2025
266 جار خوێنراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی لەمەودوا تەنها کار بە کارتى نیشتیمانى دەکات
پەیام
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، چیتر كار بە پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی ناكەن و تەنها كارتی نیشتمانی لە مامەڵەكاندا بەكاردێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ 24ى 2ى 2025 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ لەمەودوا پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە مامەڵەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كاری پێناكرێت و تەنها كارتی نیشتمانی بەكاردێت.
رونیشیكردەوە، ئەو بڕیارە سەرجەم مامەڵەكان دەگرێتەوە، ئەو كەسانەشی كارتی نیشتمانییەكەیان تەواو نەبووە، دەتوانن "وێنەی تۆماری ئەلیكترۆنی" بەكاربهێنن.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەئێستادا لە سەرجەم فەرمانگەكاندا كار بۆ ئەوە دەكرێت كە تەنها كارتی نیشتمانی بۆ مامەڵەكردن بەكاربێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە