14/06/2025 330 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و سوریا لە دەروازەی سنوریی قائیم دەستیپێکردەوە

پەیام 

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئەمڕۆ ١٤ى ٦ى ٢٠٢٥  لە راگەیەندراوێكدا بەفەرمی كردنەوەی دەروازەی سنوریی قائیم و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریای ڕاگەیاند.

دەستەکە بڵاویكردووەتەوە "ئەمڕۆ لە دەروازەی قائیمەوە یەكەم بارهەڵگری سوری هاتە ناو عێراقەوە، دوای ئەوەی ڕێكارەكانی پشكنین و نیشتەجێبونی بۆ ئەنجامدرا، بەو پێیەی هەنگاوەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دیوی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت".

باسی لەوەشكرد، دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەروازەكەوە ئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر هاوڵاتیانی عێراقی لە كاتی گەشتەكانیاندا، بەتایبەت لەڕووی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و ڕۆیشتنیان، هەروەها هاندانی چالاكییە ئابورییەكانە بە دامەزراندنی كارمەندان و شۆفێری بارهەڵگر و پاسەكان.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەم هەنگاوە نیشاندەرێكی ئەرێنییە بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا، بەشداریكردن لە هاندانی بازرگانی و زیادكردنی داهاتی حكومەت و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بازاڕی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و هەوڵەكانی گەشەپێدان لە ناوچە سنورییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا