13/06/2025 681 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر هێرشەکانى ئیسرائیل، عێراق داواى هەنگاوی كرداری لە وڵاتانی جیهان دەكات

پەیام 

حكومەتی عێراق داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و هەنگاوی كرداری لە وڵاتانی جیهان دەكات. دژی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاتەكەشی سكاڵا دژی قەوارەی زایۆنی تۆمار دەكات.

باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمیی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: هێرشەكە پێشێلی ئاشكرای بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە و ئاسایش و ئایت نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە، پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێلایەن نەوەستن بەرانبەر ئەم پێشێلكارییە.

حكومەتی عێراق داوای كردووە بەپەلە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆببێتەوە و ڕێكاری یەكلاكەرەوە بۆ ڕاگرتنی ئەم دوژمنكارییە بگرێتە بەر و شكۆ بۆ یاسای نێودەوڵەتی بگێڕێتەوە. ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر دەریش كەوت كە ئەم رێكارانە ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و دەستەوسانن ئەوا وڵاتان گفتوگۆی جددی بكەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە كە دادگەری و ئاشتی لە جیهاندا بێنێتە دی.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایش سكاڵایان تۆمار كردووە دژی قەوارەی زایۆنی بەرانبەر پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق.ڕاشیگەیاندووە:ئەمە پێشێلی ئاشكرای سەروەریی عێراقە و داوا دەكەین ڕێگە لە قەوارەی زایۆنی بگیرێت بۆ ئەم پێشێلكارییانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا