16 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: هێرشەکان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌یان دەکەین
پەیام
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات، ده‌شڵێت: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه و رێكاری سه‌ربازی، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات".
ئه‌مڕۆ ١٣ى ٦ى ٢٠٢٥ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه ڕایگەیاند: "سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین".
ڕاشیگەیاندووە "ئه‌م پێشهاتانه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
ئاماژەى بەوەشکردووە "له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كاردانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزی و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری دۆخه‌كه بگیرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە