14/06/2025
1297 جار خوێنراوەتەوە
حاجییانی پارێزگای سلێمانی گەڕانەوە و گەیشتنەوە شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان
پەیام
تەواوی حاجیانی پارێزگای سلێمانی ئەوانەی بە ڕێگەی وشكانی گەشتیان كردبوو هەر بە ڕێگای وشكانی گەڕانەوە.
زیاتر لە 5300 حاجی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە سەردانی سعودیەیان كرد، لەو ژمارەیە زیاتر لە 1600یان بە ڕێگەی وشكانی بووە و ئەمڕۆ تەواویان دەگەڕێنەوە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 400 یان لە پارێزگای سلێمانی بوون.
جیاواز لە ساڵانی دیكەیش ئەو حاجیانەشی بڕیار بوو بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نائەمنییەی لە ناوچەكە دروست بووە و بە ناچاری بە هامان ڕێگا، واتە بە وشكانی دەگەڕێنرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە