19 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نیگەرانی لە هێرشەكانی سەر ئێران دەربڕی
پەیام
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەر بڕی.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا ڕافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە هەرگیز دامەزراوە ئەتۆمییەكان نابێت ببنە ئامانجی هێرشەكان چونكە زیان بە خەڵك و ژینگە دەگەینێت.
ڕافایل گروسی وتیشی هێرشێكی لەم شێوەیە كاریگەریی جددی لەسەر سەلامەتی ئەتۆمیی و ئاشتی و ئاسایشی هەرێمایەتی و و نێودەوڵەتی دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی داوای لە تەواوی لایەنەكان كرد تا ئەو پەڕی توانای خۆیان بەكار بهێنن بۆ ئەوەی ڕێگری لە توندبوونەوەی ئاڵۆزییەكان بكرێت چونكە هەر مەترسییەك بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان بخانە مەترسییەوە دەكرێت لێكەوتەی مەترسیدار لەسەر خەڵكی ئێران و ناوچەكە و فروانتر لەوەیش دروست بكات.
جەختیش لەوە كردەوە تەنیا ڕێگە بۆ گرەنتیكردنی ئاشتی و سەقامگیری، بۆ هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل و تەواوی ناوچەكە و جیهانی نێودەوڵەتی، گفتوگۆیە.
گروسی وتیشی دوای ئەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە دڵی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانی بەئامانج گرتووە، لەگەڵ چاودێرەكانی ئاژانسەكە لە ئێران لە پەیوەندی نزیكدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە