10/04/2025
197 جار خوێنراوەتەوە
دوای یه‌ك هه‌فته خۆپیشاندان؛ په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق داواكاری مامۆستایانی وه‌رگرت
دوای ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانی مامۆستایان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی داواكاریی مامۆستایان ده‌كات.
به‌پێی خشته‌ی كاری په‌ڕله‌مان كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له دانیشتنی پێنجشه‌ممه‌ی په‌ڕله‌ماندا دۆسیه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاوتوێ ده‌كرێـت.
تاوتوێكردنی داوای مامۆستایانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له په‌ڕله‌مانه‌وه دوای ئه‌وه هات له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا داوای زیادكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان كرد.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌ركرد كه خۆیان له ئاسانكاریی خوێندن و پله‌به‌رزكردنه‌وه و پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و چه‌ند ئاسانكارییه‌كی دیكه ده‌بینیه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە