5 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئاماده‌كاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی ده‌كات
ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێریكردنی ئه‌تۆمی و تیشكدانه‌وه له عێراق ڕایگه‌یاند كه ژووری فریاكه‌وتنی بۆ چاو‌دێر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی كارا كردووه.
سه‌باح حوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستن و تیشكدانه‌وه‌ی سه‌ربه ده‌سته‌ی چاودێریكردنی ئه‌تۆمی و تیشكدانه‌وه له عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ده‌سته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تیش له ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی و وتیشی "ژووری فریاكه‌وتنمان بۆ چاودێری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی كاراكردووه".
باسی له‌وه‌ش كردووه كه له ده‌روازه سنوورییه‌كاندا، ئامێری تایبه‌ت به پشكنینی تیشكدانه‌وه دانراون و جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، له‌و هێرشانه‌ی تا ئێستا كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هیچ دزه‌كردنی تیشكی ئه‌تۆمی له‌ناو خاكی عێراقدا، تۆمار نه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە