5 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی عێراق: گه‌لی عێراق هاوسۆزی گه‌لی ئێرانه
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پشتیوانی خۆی له هه‌وڵ و ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كرد له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنی و پشتیوانیی خۆی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسیی سه‌باره‌ت به شه‌ڕێ ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراق ڕێكخست، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران"له دانیشتنی نائاسایی خۆیدا ئه‌نجومه‌نی هاوسۆزی گه‌لی عێراقی ده‌ربڕی بۆ گه‌لی ئێران له دوای ده‌ستدرێژیه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌نجومه‌ن به ته‌واوی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق و به‌كارهێنانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ڕه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی له هه‌وڵ و ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنی و پشتیوانیی خۆی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دووپاتكرده‌وه".
له دانیشتنه نائاساییه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چه‌سپاندنی یه‌كێتی ناوخۆیی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تیدا بوه‌ستێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە