10 کاتژمێر پێش ئێستا
349 جار خوێنراوەتەوە
داخستنی ئاسمانی عێراق تا كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ كرایه‌وه
په‌یام
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئاسمانی به ڕووی ته‌واوی گه‌شته‌كاندا له عێراق تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ كرایه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سه‌لێتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراق كه ڕۆژی ڕابردوو بلێوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به ڕووی ته‌واوی گه‌شته‌كانی هاتن و چووندا درێژ كردووه‌ته‌وه".
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه "درێژكردنه‌وه‌ی داخستنه‌كه تا كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، واته ئه‌مڕۆ به كاتی به‌غداد و كاتژمێر چواری ئێواره به كاتی جیهانی ده‌خایه‌نێت".
ڕونیشی كردووه‌ته‌وه "فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جیا كراوه‌ته‌وه له بڕیاره‌كه و ده‌توانێت ته‌نیا له كاتژمێره‌كانی ڕۆژدا گه‌شته‌كانی ئه‌نجام بدات".
عێراق دوای ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌كارهێنانی ئاسمانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ هێرشی سه‌ر ئێران كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانیی بۆ پاراستنی فڕۆكه و سه‌رنشینه‌كانیان ڕێڕه‌واكانیان گۆڕی و ته‌واوی گه‌شته‌كانیان به‌سه‌ر ئاسمانی ولێته نزیكه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دواتر عێراق ئاسمانی به ڕووی ته‌واوی گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كاندا داخست و تا ئێستایش نازانرێت تا كه‌ی ده‌خایه‌نێت و كه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە