5 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: جه‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نابێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، جه‌نگی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نابێت.
عیماد جه‌لیل به‌رپرسی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی عێراق ڕایگه‌یاند: جه‌نگی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێت، وتیشی: كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و بوونی هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ كۆمیسیۆن به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه یان هه‌رشتێكی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌میل ڕایشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه 11 تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه، وتیشی: هیچ دواخستنێك بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی دیكه نییه.
پێشتریش كۆمیسیۆنی عێراق جه‌ختی كردبووه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، ڕونیشیكردبووه‌وه هیچ ڕێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا نییه.
جێی ئاماژه‌یه بڕیار وایه له 11ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، كه شه‌شه‌م هه‌ڵبژاردنه له ساڵی 2003ه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە