9 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
عێراق هه‌وڵی خۆ دوورخستنه‌وه له ململانێكانی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌دات
په‌یام
عێراق بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له ململانێ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یه‌ك له تاران و واشنتۆنه‌وه كردووه.
به‌رپرسێكی عێراقی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه: به‌غداد داوای له تاران كردووه له لێدانی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له خاكه‌كه‌یدا خۆی به‌دوور بگرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق وتوشیه‌تی: ئێران له داواكه‌ی عێراق تێ ده‌گات.
لای خۆیشیه‌وه به‌رپرسێكی حكومیی دیكه‌ش كه به‌هه‌مان شێوه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاندووه: عێراق به فه‌ڕمی داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی نه‌به‌زێنن، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی بواری ئاسمانی كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسه حكومییه‌كه‌ی عێراق ڕایشیگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش ده‌كات ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی ڕێگری له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بگرێته ئه‌ستۆ كه زیانی بۆ ئاسایشی عێراق هه‌بێت و ئارامی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منیی عێراقیش به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند: هه‌مووان به گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانیشه‌وه، هاوكارن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌و ململانێیه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە