21/05/2025 194 جار خوێنراوەتەوە

کارڤاخاڵ هەموو شتێکی لەسەر هاتنی ڕاهێنەری نوێ و یاریزانێک ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، چابی ئالۆنسۆ دەبێتە ڕاهێنەری داهاتوویان و ئامانجیشیان بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکانە.

 لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فیفا، کارڤاخال سەبارەت بە ئامانجیان لە مۆندیالی داهاتووی یانەکاندا وتی: ئەمە دوایین نازناوی ئەم وەرزەیە کە لەبەردەستماندا ماوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدەستهێنانی، ئامانجێکی ڕوونە بۆ هەمووان لە یانەکەدا، چونکە ئەگەر چامپیۆنسلیگ، یان لالیگا یاخود جامی وڵاتەکەت نەبەیتەوە فشارەکان زۆر دەبن، تۆپی پێ بەندە بە ئەنجامەکانەوە و لەو ڕێگەیەشەوە چارەنووسی ڕاهێنەر دیاری دەکرێت.

دانی باسی لە هاتنی چابی ئالۆنسۆ کرد و پشتڕاستی کردەوە، پێدەچێت شوێنی ئانچلۆتی بگرێتەوە و لە دوو وەرزی ڕابردوو لەگەڵ لیڤەرکوزن ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و کاتیش بڕیار دەدات گونجاو دەبێت بۆ ڕیاڵ یاخود نا.

لە کۆتایدا کارڤاخاڵ سەبارەت بە هاتنی هاوسن و ڕکابەریکردنی لەگەڵ ئاڕنۆڵد ڕایگەیاند، دین هاوسن گرێبەستێکی نایابە و یاریزانێکی باشە و زۆر هاوکاریان دەبێت، هەرچەندە بۆندی ئاڕنۆڵد هێشتا ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت بێتە یانەکە و ڕکابەری لەگەڵدا دەکات بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    نیکۆ کۆڤاچ هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکات

سەرەتا