28/10/2025 1080 جار خوێنراوەتەوە

لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە تەواو لە ئەستێرەی لاوی تیپەکەیان لامین یەماڵ تووڕەن و پێیانوایە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

 ڕۆژنامەی سپۆڕت"ی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی پێش کلاسیکۆ لامین گاڵتەی بە ڕیاڵ کردبوو و تۆمەتباری کردبوون بە گلەیکردن و هاوکاریکردنیان لەلایەن ناوبژیوانانەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێیانوایە ئەو قسانەی یەماڵ وایکردووە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و تامەزۆری بردنەوەیانی زیاتر کردووە و خواستی یاریزانەکانی مەدریدی بۆ تۆڵەسەندنەوە زیاد کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، چەند یاریزانێکی قەڵای سپی داوایان لە چابی ئالۆنسۆ کردووە تاکو لە باڵی چەپ یارییان پێبکات بۆ ئەوەی لامین یەماڵ تەواو بێزار بکەن و بەوردی چاودێری جوڵەکانی بکەن.

لە کۆتایدا سپۆڕت ڕوونی دەکاتەوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە تەواو لە لامین یەماڵ تووڕەن و بڕیاریانداوە لەمەودوا بە وردی چاودێری هەڵسوکەوتەکانی بکەن، سەرەڕای ئەوەی متمانەیان پێی هەبووە وەک سەرکردەی داهاتووی پڕۆژەی یانەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا