16/10/2025 854 جار خوێنراوەتەوە

دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک لێکۆڵینەوە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.

 هاوینی 2019 ئانتوان گریزمان لە ڕۆخی بلانکۆسەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد بە بڕی نزیکەی 130 ملیۆن یۆرۆ و دواتر لە ساڵی 2021 بە خواستن گەڕایەوە ئەتلەتیکۆ و دوو وەرز دواتر بە 25 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بە هەمیشەیی کرا.

ڕۆژنامەی "موندۆ"ی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ بەرشەلۆنە کردووەتەوە بە گومانی ژمێریاری ساختە لەکاتی گرێبەستکردنیان لەگەڵ گریزمان.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دادگا ئاگاداری ئەو بەڵگەنامانە بووە کە بە نهێنی لە نێوان بەرشەلۆنە و گریزمان کراوە کاتێک یاریزانی ئەتلەتیکۆ بووە پێش ئەوەی بۆندەکەی تەواو بێت ئەمەش پێشێلکردنی یاساکانی فیفایە کە دەبێت سەرەتا پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکرێت نەک گفتوگۆ لەگەڵ خودی یاریزانەکە.

لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ڕوونی دەکاتەوە، لەو کاتەدا ئەتلەتیکۆ سکاڵای دژی بەرشەلۆنە کردووە، بەڵام دواتر هەردوولا ڕێککەوتن و بلاوگرانا نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆی دیکەی بە یانە مەدریدییەکە داوە و سکاڵاکەی کشاندووەتەوە و ئێستا دادگا دووبارە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە هەردوو یانەکە بکات بە تۆمەتی فێڵکردن و ساختەکاری لە گرێبەستی گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا