18/10/2025 678 جار خوێنراوەتەوە

لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکانی جیهان وەردەگرن و کارلۆ ئانچلۆتی پێشەنگی گرتووە.

 ڕاپۆرتێکی نوێی نێودەوڵەتی لیستی 10 ڕاهێنەری هەڵبژاردەکانی جیهان ئاشکرا کردووە کە زۆرترین مووچە وەردەگرن، لە پلەی یەکەم ئانچلۆتی ڕاهێنەری بەڕازیل دێت کە ساڵانەکەی 9.6 ملیۆن یۆرۆیە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پلەی یەکەم دێت.

هاوکات تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا 5.9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە پلەی دووەم دێت، لەکاتێکدا جولیان ناگلیسمان ساڵانەکەی 4.9 ملیۆن یۆرۆیە لە ڕیزبەندی سێیەم، دواتریش فابیۆ کاناڤارۆی ڕاهێنەری ئۆزباکستان پلەی چوارەمی گرتووە و هەرچی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری پۆرتوگالە ساڵانە 4 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت.

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا مووچەی ساڵانەی نزیک دەبێتەوە لە 3.8 ملیۆن یۆرۆ و دواتریش مارسیلۆ بێڵسای ڕاهێنەری ئۆرۆگوای 3.5 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆناڵدۆ کۆمانی ڕاهێنەری هۆڵەندا بە 3 ملیۆن یۆرۆ و گۆستاڤۆ ئالڤارۆی ڕاهێنەری پاراگوای بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ پلەکانی شەشەم تاکو نۆیەمیان گرتووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کەمترین مووچەی لە نێو ئەو 10 ڕاهێنەرەدا هەیە و لە پلەی کۆتایی ساڵانە 2.3 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لەکاتێکدا پاڵەوانی جیهانن تاکو ئێستا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

سەرەتا