23/10/2025 616 جار خوێنراوەتەوە

ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

وردە وردە ڕەخنەکان بۆ سەر چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید دەست پێدەکەن و بە پیاوی یارییە بچووکەکان ناوی دەبەن.

 ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە نۆ یاری لالیگا و سێ یاری چامپیۆنسلیگ ڕاهێنەرایەتی یانەکەی کردووە، یەکسانبوونی نییە، هەشت یاریی لالیگای بردووەتەوە و یەک یاریشی دۆڕاندووە، لە چامپیۆنسلیگ هەر سێ یارییەکەی بردووەوە.

سەرەڕای ئەوەی تەنیا یەک شکستی هەیە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید و میدیاکاران لەو ئاستی ئەو ڕاهێنەرە ڕازی نین.

ئەو میدیا ئیسپانییە بەڵگە دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئالۆنسۆ ئەم وەرزە تەنیا بەرانبەر یانە بچووکەکان توانیوێتی باڵادەستی خۆی نیشان بدات، بردنەوەکانیشی هەمیشە بە جیاوازییەکی کەمی گۆڵ بووە، لە یارییە گرنگەکاندا ئاستی تیپەکە وەک پێویست نەبووە.

لێرەشدا کادینا سێر، نموونەی یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەهێنێتەوە کە یانەک 5-2 شکستی هێنا، لە بەرانبەر خیتافیش 1-0 بردنەوەی تۆمار کرد، لە چامپیۆنسلیش بەرانبەر مارسیلیا 2-1 بردنەوەی تۆمار کردووە  وهەردوو گۆلەکەش لێدانی سزا بووە، لە دوایین یاریش کە میوانداری یۆڤانتۆسی کرد 1-0 براوە بوو.

سەرچاوەکە دەنووسێت، کلاسیکۆی ڕۆژی یەکشەممە دەرفەتە تائەوەی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ ئالۆنسۆ خۆی وەک ڕاهێنەرێکی گەورە بسەلمێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا