16/10/2025 281 جار خوێنراوەتەوە

نیکۆ کۆڤاچ هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری یانەی بوروسیا دۆڕتمۆند ڕایگەیاند، ئەوەی بایرن میونخ دەیکات ناوازەیە، بەڵام تیپەکەی بە کەم سەیر ناکات.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەیان بەرانبەر بایرن لە شەوی شەممە، سەرەتا نیکۆ وتی: میونخ بە کەم سەیرمان ناکات، ئەوانیش دەزانن ئێمە چەند باشین، بەڵام بایرن لەم وەرزەدا تاکو ئێستا هەر شەش یارییەکەی بردووەتەوە و ئەوەی ئەنجامی داوە خەیاڵی بووە، بەڵام ئێمەش لەسەر ڕێگا ڕاستەکە هەنگاو دەنێین و ئامادەین بۆ ئەم ئاڵنگارییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی دۆڕتمۆند باسی لەوەکرد، تێکڕای خاڵەکانیان بۆ هەر یارییەک 2.3 خاڵە، ئەمەش زۆر باشە، بەڵام بایرن میونخ بۆ هەر یارییەک کە ئەنجامی داوە سێ خاڵی بەدەست هێناوە، ئەوەش ئاست بەرزی ئەوان نیشان دەدات.

هاوکات کۆڤاچ پێیوایە ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن پێویستی بە بوێری هێرشبەری هەیە نەک تەنیا تاکتیکی بەرگری کە لەم دواییانەدا لەو ڕووەوە زۆر باش بوون، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە تیپەکەی توانای فشارکردن و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانە باڤارییەکان هەیە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا.

لە کۆتایدا نیکۆ ئاشکرای کرد، سێرهۆ گیراسی گەڕاوەتەوە مەشقەکان و لە ئێستادا زۆر بەباشی خۆی بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە ئامادە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا