17/10/2025 483 جار خوێنراوەتەوە

سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ئاڕنی سلۆتی هۆڵەنەدی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی رابردوو ئاشکرا دەکات.

 لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر بە مانچستەر یونایتد کە وابڕیارە ئێوارەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، سەرەتا سلۆت باسی لە جیاوازییەکی تیپەکەی کرد و ئاشکرای کرد، بەراورد بە وەرزی رابردوو هەمان ژمارەی هەلی گۆڵ دروست ناکەن، بەڵام هێشتا ئەگەر یارییەکەی کراوەیان بەرانبەر بکرێت هێشتا ئەو تیپەکە کە دەتوانن ژمارەیەکی زۆر دەرفەتی گۆڵ بڕەخسێنن، بەڵام گرفتێکی دیکەشیان هەیە کە گۆڵی زۆریان لەسەر تۆمار دەکرێت.

لە بەردەوامی قسەکانیدا سلۆت وتی: ئێمە نۆ گۆڵمان لێکراوە، چوار گۆڵیان لە تۆپە جێگیرەکانەوە بووە، پێنج گۆڵەکەی دیکەش لە هێرشی پێچەوانە و یاری کراوەوە تۆمار کراوە، تیپەکەمان زۆر هێرشی بە تۆپی بەرزی دەکرێتە سەر، ئەمەش شتێکە کە پێویستە چارەسەری بکەین.

لە کۆتایدا سەبارەت بە ئالیکسەندەر ئیسحاقی هێرشبەری نوێی تیپەکە، سلۆت دەڵیت: ئیسحاق ئێستا پێنج بۆ شەش هەفتەی ئامادەکاری جەستەیی تەواو کردووە و زۆر لە ئاستی پێویست نزیک بووەتەوە، ئێستا دەتوانین لەم قۆناغەوە بەدواوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، چەندین یاری ئەنجامداوە، لە هەفتەکانی داهاتوودا ئاستی ڕاستەقینەی دەبینین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا