24/05/2025
364 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئێران بەڵێنی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك دەدات كە بكرێتە سەر وڵاتەكەی
پەیام
لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری خوڕەمشهر لە دەستی سوپای ڕژێمی پێشووی عێراق لە جەنگی هەشت ساڵەدا، بڵاویكردەوە، ڕایگەیاند: لە نزیكەوە چاودێریی كارە دوژمنكارییەكان دەكەین كە وڵاتەكەمان بەئامانج دەگرێت.
سوپای ئێرانی بەڵێنی دا بە توندی و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هێرشێك بداتەوە كە بكرێتە سەر وڵاتەكەی.
سوپا جەختیشی لە ئامادەیی خۆی و هێزە چەكدارەكانی دیكەی ئێران بۆ بەرگریی لە یەكێتی و سەربەخۆیی خاكەكەی و ئاسایشی وڵاتەكەی كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوە كراوە "پووچەڵكردنەوەی هێرشی سەر خاكەی وانەیەكی لەبیرنەكراوی بە دوژمنانی ئێران داوە".
24ی ئایار، مانگی پێنجی هەموو ساڵێك ئێران یادی ئازادكردنی شاری خوڕەمشەهر لە ساڵی 1982 دوای ئەوەی لە 26ی تشرینی یەكەم، مانگی 10ی ساڵی 1980 لەلایەن سوپای عێراق دەستی بەسەردا گیرا و 575 ڕۆژ لەژێر دەستی سوپای عێراقی مایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە