2 کاتژمێر پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

ئێــران زنجیرەیەک هێرشى مووشەکیی ئەنجامدا

پەیام
شەوى ڕابردوو ئێران زنجیرەیەکی هێرشى مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل و لە هێرشەکاندا موشەکیی هێشوویی بەکارهێنا و لە ئاکامدا سێ کەس برینداربوون. 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئیسرائیل، ناوچەی تەلئەبیب و دەوروبەری کەوتە بەر هێرشی موشەکیی ئێران، کە بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان، موشەکەکان هەڵگری کڵاوەی "هێشوویی" بوون. 

کەناڵى دوانزەى ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانسی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ناوچەی "بنی براک" لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب، سێ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان (ژنێکە) بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پاشماوەى موووشەکەکانەوە برینداربووە و چەندین باڵەخانەیش زیانیان بەرکەوتووە. 

هەروەها ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە سێ موشەک لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو ئامانجە جیاوازەکان تەقێنراون. هێرشەکان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی پاشماوە و تەقەمەنی لە ٦ شوێنی سەرەکی لە تەلئەبیب و دەوروبەری، ئەمەش دوای ئەوەی سیستەمی بەرگری هەوڵی تێکشکاندنی موشەکەکانی داوە. 

میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، بارودۆخی نائاسایی لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوە، هێزەکانی فریاگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەرێکی دیکە و گەڕان بەدوای برینداری زیاتر لەو شوێنانەی کە پاشماوەی موشەکەکان تێیاندا کەوتوونەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێــران زنجیرەیەک هێرشى مووشەکیی ئەنجامدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان خستەخوارەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شارەکانی تاران و ئەسفەهان و زەنجانی ئێران دەنگی تەقینەوە بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چوار سەرباز لە باشووری لوبنان کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێ دەنێتە ڕۆژی ٣٢هەمینەوە و گەشبینی لە دانووستانەکاندا نیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو پڕۆژە یاسایەی کە جیهان دژایەتى دەکرد؛ پەسەند کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مانگی سووری ئێران: بە هۆی هێرشه‌كانەوە ١٠٥ هەزار یەکە زیانیان بەر کەوتووە

سەرەتا