28/05/2025
203 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا پشتیوانی گرێبهستی حكومهتی ههرێم و كۆمپانیاكانی دهكات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی بەغدا کرد کە لە بواری بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار بن و بەو شێوەیە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ گرێبەستەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکاییەکان دووپات کردەوە.
برووس ئاماژەی بەوە دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لەو گرێبەستانە دەکات کە ١١٠ ملیار دۆلار دەخەملێندرێت و چاوەڕوانی ئەوەیە کە کۆمپانیای زیاتری ئەمریکا هەوڵی وەبەرهێنان لە بواری وزەدا بدەن لە عێراق.
برووس وێڕای ئاماژەدان بەو داوا یاساییانەی کە لە لایەن بەغداوە دژ بە گرێبەستەکانی حکوومەتی هەرێمی باس دەکرێت، وتی، "ڕاستییەکەی ئەگەر بێینە سەر پرسی یاسایی، خواستمان ئەوەیە و هیوادارین کە کارئاسانی زیاتر بکرێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، پشتگیری لە گرێبەستەکانی هەفتەی ڕابردوو و هەموو گرێبەستێکی ئابووری دەکەین کە سوودی بۆ عێراقییەکان هەبێت". وتیشی: "هانی بەغدا و هەولێر دەکەین کە بە زووترین کات بە یەکەوە کار بکەن لە بواری بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە حکوومەتی هەرێمی دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ بەغدا و وتیشی: "ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکایی کە لە عێراقدا چالاکی بازرگانییان هەیە دووپات کردەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە