02/06/2025 207 جار خوێنراوەتەوە

ئێران داوای گرەنتیی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكان لە ئەمریكا دەكات

پەیام 

ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمیی و ڕێكەوتنەكانەوە داوای هەڵگرتنی سزا ئابورییەكان دەكات كە لەلایەن ئەمریكاوە سەپێندراوە بەسەریدا.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەی هەفتانەیدا رایگەیاند، ئێران گرەنتی ئەوەی دەوێت كە لەلایەن ئەمریكاوە سزاكان لا دەبرێن، ئەوەش پرسێكە هێشتا شاندی ئەمریكی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ڕوونیان نەكردوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێنج گەڕی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە بارەی پرسی ئەتۆمیی تارانەوە بەڕێوەچووە و ئێران داوای كردووە سزاكانی سەری لاببرێن، لەكاتێكدا لایەنی ئەمریكی داوای كردووە ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بۆ سفر دابەزێندرێت.

ستیف ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، ئیدارەی كۆشكی سپی دژی پیتاندنی یۆرانیۆمە لەلایەن ئێرانەوە، ئەوە پرسێكە بەلای ئەمریكاوە هێڵی سوورە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

سەرەتا