5 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

پەیام 

هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی لە مانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە لە كەرتی غەززەی فەڵەستین بڵاوەی پێ دەكرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاوی كردووەتەوە: سەرەتای مانگی داهاتوو، كانوونی دووەمی 2026 هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی لە كەرتی غەززە جێگیر دەكرێت و دژی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی حەماسیش ناجەنگێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریكییانە كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت ڕایانگەیاندووە: ژمارەیەك وڵات خواستی خۆیان بۆ بەشداری لەو هێزە دەربڕیوە كە بە سەقامگیری نێودەوڵەتی ناوی دەبرێت و لە ئێستادا كار لەسەر قەبارە و پێكهاتە و مەشقپێكردن و ڕێنمایی و ڕێساكانی شەڕكردنی دەكەن.

جەختیشیان لە دانانی جەنڕاڵێكی ئەمریكی بە پلەی لیوا بۆ فەرماندەی هێزەكە كردووەتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.

لای خۆیشیەوە پێگەی ئەكسیۆس لە سەرچاوە ئەمریكی و زایۆنییەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە: ئیدارەكەی ترەمپ لە ئێستادا سەرقاڵی قۆناغی كۆتایی پێكهێنانی پەیكەری ئیداری غەززەیە و ئەگەری زۆرە جەنڕاڵێكی ئەمریكی بۆ فەرماندەی هێزەكەیش دیاری بكات.

هەنگاوەكان لە چوارچێوەی بڕیارنامەیەكدا دێت كە 17ی مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەندی كرد و باس لە پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی ئاشتی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

سەرەتا