1 کاتژمێر پێش ئێستا
316 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی دواین كاتژمێره‌كانی ڕووخانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات
په‌یام
ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی كاتژمێره‌كانی پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کۆنترۆڵی دیمەشقی پایتەخت ده‌كات و ده‌ڵێت، له هێزه‌كانی ڕووسیاوه په‌یامی ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشت كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕووخێت.
شه‌رع لە چاوپێکەوتنێکدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه پێش كه‌وتنی ته‌واوه‌تی ئه‌سه‌د په‌یامی ئه‌وه‌یان پێ گه‌یشتووه كه رژێمی به‌عس نزیكه له كه‌وتن، هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه كه ئاڵوگۆڕی په‌یام لە نێوان ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئه‌وان و لایەنی ڕووسی له سووریا هه‌بووه.
سه‌رۆكی سووریا ده‌شڵێت، دوای ئەوەی هێزەکانی ئه‌وان دەستیان بەسەر ده‌ورووبه‌ری ڕۆژئاوای حەلەبدا گرت، لایەنی ڕووسی پەیامێکی بۆ ناردوون و وتوویانه: "لێرە بوەستن و ئەوەی به‌ده‌ستان هێناوه بۆ خۆتان، ئەگەرنا دۆخەکە ده‌شێوێت". شه‌رع دەڵێ لە پەیامی ڕووسیا تێگه‌یشتین له‌وه‌ی کە ڕژێمی ئەسەد بەرەو داڕمان دەڕوات.
سه‌رۆكی ئێستای سووریا كه ئه‌و كات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام بوو، ده‌ڵێت، پێمان وابوو كه ئیسرائیل به‌نیازی هێرشكردنه سه‌ر سووریا بوو له دوای جه‌نگی لوبنان، به‌ڵام خێرایی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی ئێمه بۆ ناو دیمه‌شق و ڕووخانی رژێمی ئه‌سه‌د ترسی خسته ناو ئیسرائیله‌وه.
لای خۆیەوە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، چەند کاتژمێرێک پێش ڕووخانی ئەسەد لە دەروازەی باب ئەلهەوا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕوسەکان ئەنجامدراوە و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه دیمه‌شق كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و حكوومه‌تی كاتی پێكده‌هێنین و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان داده‌مه‌زرێنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە