1 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

پەیام

وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت: لەنێوان جموجۆڵەكانی ئیسڕائیل لە سووریا و تێكەڵنەبوونی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەنێو سوپادا، پەیوەندی هەیە.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی جەزیرەی قەتەری، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: پەیوەندی لەنێوان جموجۆڵەكانی ئیسڕائیل لە سوریا و نەبوونی خواستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ سوپای سوریادا هەیە.

ئەو هەر لەوبارەوە وتیشی: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیل دەگاتە زەمینەی هاوبەش لەگەڵ سوریا، هەسەدە كە بڕبڕەی پشتی ڕێكخراوی پەكەكە/ یەپەگەیە، لەگەڵ حكومەتی دیمەشق دەگاتە رێككەوتن!

سەبارەت بە ئەگەری رێككەوتنی ئەمنیی نێوان سوریا و قەوارەی زایۆنییش، وەزیری دەرەوەی توركیا وتی: دەبێت ئەم بابەتە بە شێوەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بكرێت، ئەو سنورانەی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دانیان پێدانراوە، ڕوون و ئاشكران، هەروەها سنوورەكانی سووریایش.

فیدان وتیشی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە دەستدرێژی بكاتە سەر لایەنێكی دیكە و مافەكانی پێشێل بكات، هیچ ئاماژەیەكیش نییە كە حكومەتی سووریا مەترسی لەسەر ئیسڕائیل دروست بكات، هیچ ئاماژەیەكیش نییە كە حكومەتی سووریا چارەسەری ئەو پرسانە ناكات كە ئیسرائیل بە هەڕەشەی دەزانێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادى كەوتنی رژێمی ئەسەددا، شەرع بەڵێنی بونیاتنانی سووریایەكی نوێ دەدات

سەرەتا