پێش 1 هەفتە
174 جار خوێنراوەتەوە
بەپێی راپرسییەك لەسەدا 61ى ئیسرائیلییەكان لەگەڵ كۆتایی هێنانن بە جەنگ
پەیام
ئاژانسی والای زایۆنی ئەنجامی راپرسییەكی لەبارەی پرسی ئاگربەستەوە بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامەكەی 61 لەسەدی هاووڵاتیانی ئەو قەوارەیە لەگەڵ ئەوەدان لەبەرامبەر ئازادكردنی دیلەكاندا جەنگ ڕابگیردرێت و سوپاكەیان بكشێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا زایۆنییەكە، راپرسییەكە لەلایەن پەیمانگای لیزەری بۆ توێژینەوەكان ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 61 لەسەدی هاووڵاتیانی قەوارەی زایۆنی لەگەڵ ئەوەدان حكومەتەكەیان ئاگربەست لەگەڵ حەماسدا بكات.
ئەو ڕێژەیە لە دەنگدەرانی راپرسییەكە داوا دەكات لە بەرامبەر ئازادكردنی دیلە زایۆنییەكان لەلایەن حەماسەوە، حكومەتەكەی نەتەنیاهوو بە تەواوی جەنگ ڕابگرێت و سوپاكەشی لە كەرتی غەززە بكشێنێتەوە، ئەوەش هەمان داواكارییە كە حەماس جەختی لەسەر دەكاتەوە.
هەر بە پێی هەمان راپرسی، 15 لەسەدی دەنگدەرانی راپرسییەكە هێشتا نازانن كام بژاردە دروستە و بۆیان ڕون نەبووەتەوە لەنێوان بەردەوامبوونی جەنگ و كۆتایی هێنان پێی كامیان لە بەرژەوەندی قەوارەكەیاندایە.
هاوكات 24 لەسەدی دیكەی دەنگدەرانی راپرسییەكە لەگەڵ ئەوەدان جەنگ بەردەوام بێت و پێیان ئاسایی بووە لە دۆخی بەردەوامبوونی جەنگیشدا بەشێك لە دیلەكان لەلای حەماس بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە