5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
پێده‌چێت شه‌رع و نه‌ته‌نیاهوو له ئه‌مریكا كۆببنه‌وه
په‌یام
هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهوو و ئه‌حمه‌د شه‌رع به جیا ده‌چنه ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌وێ كۆ ببنه‌وه.
كه‌ناڵی كان-ی ئیسڕائیلی باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیویۆرك هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا و بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی كۆببنه‌وه.
كه‌ناڵه زایۆنییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوورییه‌وه ده‌ڵێت، نه‌ته‌نیاهوو به‌مزووانه ده‌چێـته ئه‌مریكا و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌یه‌تی، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ سووریا. هاوكات ئه‌حمه‌د شه‌رع-یش پلانی بۆ ئه‌وه داناوه له سه‌ردانێكدا كه میدیاكانی سووریا به مێژوویی ناویان بردووه، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا بچێته نیویۆرك.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه، سووریا داوای كشانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات له به‌رزاییه‌كانی جۆلان له باشووری ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها قه‌واره‌كه‌ش ده‌یه‌وێت پرسی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له داهاتوودا هه‌روه‌ها هه‌بوونی حزبوڵڵا و بزوتنه‌وه‌كانی حه‌ماس و جیهاد له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
جێی باسه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فۆكس نیوز-ی ڕاگه‌یاندبوو، سووریا ده‌چێته ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمیه‌وه.
میدیاكانی قه‌واره‌كه‌ش پێشتر ئاشكرایان كردبوو، به نێوه‌ندگیریی سعودییه و ئیماڕات و قه‌ته‌ڕ و به‌شداریی ئه‌مریكا دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان سووریا و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستی پێ كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە