09/06/2025 280 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئێران تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە

پەیام 

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كە پشتی بە زانیاری دەزگای مۆسادی قەوارەی زایۆنی بەستووە، ئێران لەماوەی ڕابردوودا تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی سەربازیی ئەنجام داوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا ئێران بە نهێنی لە چەند شوێنێكی ناوخۆی وڵاتەكەی هەستاوە بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی و ئەوەشی لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسییەكان بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئەنجام داوە.

راپۆرتەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی دەزگای هەواڵگری مۆسادی قەوارەی زایۆنی بەستووە و، هەواڵگری موساد توانیویەتی دەستی بگات بە گەردیلەی نیوترۆن كە پێكهاتەیەكی ئەتۆمییە و بۆ بواری سەربازی بەكاردەهێنرێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵگری زایۆنی پێكهاتەكانی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی ئێران لە تاقیگەی جابر كوڕی حەییان تایبەت بە توێژینەوەی ئەتۆمی بەدەستخراون كە پێشتر لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بووە.

هاوكات رۆژنامەیەكی زایۆنیش بڵاویكردوەتەوە، راپۆرتە هەواڵگرییەكانی مۆساد و راپۆرتەكەی ئەنجومەنی ئاسایش رادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كراوە بۆ ئەوەی ڕێكای یەكلایی كەرەوە دژ بە ئێران بگیردرێتە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا چووە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی د.اعـ*ـش بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵانە نزیکەى 60 هەزار كەس لە ئێران بەهۆى پیسبوونی هەواوە گیانلەدەستدەدەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست؛ سوپای ئـیسرائیل ناوەناوە هێرش دەكاتە سەر غــ.ەززە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوای ئاگربەستەوە 241 غــ.ەززەیی بەهۆی هێرشەكانی ئـ.یسرائیلەوە شەهید بوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە كۆگایەكدا شەش كەس گیانیانلەدەستدا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرچاوەكان: ئەمریكا بەرپرسیارێتی گەیاندنى هاوکارییەکانى بۆ غــ.ەززە لە ئەستۆ گرتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و دەیان بەرپرسی دیكەی ئـ.یسرائیل دەركرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

سەرەتا